تیمی شوێنەواریی میسری سەر بە ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان لە شوێنەواری “القرية بالدوير” لە پارێزگای سوهاج، توانیان دۆزینەوەیەکی گرنگ و سەرنجڕاکێش ئەنجام بدەن کە بریتییە لە دۆزینەوەی کۆمەڵگەیەکی تەواوی نیشتەجێبوون و پەرستنی پیاوانی ئایینی کە دەگەڕێتەوە
بۆ سەردەمی بێزەنتی
شوێنەوارە دۆزراوەکە پێکدێت لە چەند بینایەکی لاکێشەیی لە خشتی قوڕین، کە ژووری بچووک بۆ پەرستن، حەوشە، و شوێنی نانخواردنی پیاوانی ئایینییان تێدایە. هەروەها لە ناوچەکەدا پاشماوەی کەنیسەیەکی سەرەکی دۆزراوەتەوە کە لە سێ بەشی (هۆڵی سەرەکی، بەشی سروودبێژان، و شوێنی پیرۆز) پێکهاتووە، شانبەشانی حەوزی تایبەت بە کۆکردنەوەی ئاو و خزمەتگوزارییەکان
بەرپرسانی شوێنەواری مصر جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دۆزینەوەیە زانیاریی زۆر گرنگ لەبارەی شێواز و سیستمی ژیانی پیاوانی ئایینی لە ناوچەت صعیدی مصر لەو سەردەمەدا دەخاتەڕوو، و ڕۆڵێکی بەرچاو دەبێت لە پەرەپێدانی گەشتیاریی کلتوری و ڕاکێشانی توێژەران و گەشتیاران بۆ ناوچە شوێنەوارییە ناوازەکان.