ئەمڕۆ 1-10-2026، وەزارەتی كارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بە هۆی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر پێدانی كارەبا بۆ ماوەی یەك مانگ كەم دەبێتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە ماوەی مانگێكدا لە رێكەوتی 10/2 تا 11/2كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز.

زیاتر نووسراوە : وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکی.

لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە كراوە : ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.