ئەو کۆچەرییانەی لە وەرزی هاویندا بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە لەوەڕگا فێنک و بەپیتەکاندا ماوەی چوار مانگ لە کوێستانە بەرزەکانی پارێزگای هەکاری ماونەتەوە، لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا دەستیان بە گەشتی سەختی گەڕانەوە کرد. ( Sayim Harmancı - ئاژانسی ئانادۆڵو )

ساڵانە لە ناوەراستی وەرزی بەهاردا کۆچەرییەکانی سنوری ئیدارەی سۆران ڕوو لە کوێستانەکانی برادۆست و باڵەکایەتی دەکەن، ئەم دوو ناوچەیە جگە لە کۆچەرییەکانی ئەو سنورە، لە سنوری هەولێر و دهۆکیش کۆچەرییەکان و مەردارەکان ڕووی لێ دەکەن و تا سەرەتای مانگی پاییز دەمێننەوە.

لە ئێستادا کە وەرزی پاییز دەستی پێکردووە و ئەگەری باران بارین نزیک بۆتەوە، کۆچەرییەکان ڕەشمالەکانیان تێکناوە و ئاژەڵەکانیان بەرەو ناوچە گەرمەسێرەکان دەگەڕێننەوە.

ئەم پرۆسەیە کە ساڵانە ئەنجامی دەدەن، پرۆسەیەکی سەخت و ماندووکەرە، لە گواستنەوەی مەرو ماڵات و ئاژەڵەکانیان لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان و بە پێچەوانەوە