قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە تورکمانەکان کرد
07/10/2026
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی رۆژی نەتەوەیی تورکمان، سەردانی نووسینگەی بەرەی تورکمانی لە هەولێر کرد و پیرۆزبایی لە تورکمانەکان کرد.
تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەوبۆونەیەوە دەڵێت: ئێمە شانازی بە کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە کوردستان دەکەین. هەروەها شانازیش دەکەین کە وەک کورد هەمیشە داکۆکیکاری مافەکانی هەموو پێكهاتەکان بووین لە عێراقدا.
سەرۆک مام جەلال بەبێ جیاوازی هەوڵی پاراستن و دابینکردنی مافی پێکهاتەکان و لەناویشیاندا پێکهاتەی تورکمانی دەدا و ئێمەش لەسەر ئەم رێبازە بەردەوامین.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتاییدا جەختی کردۆتەوە کە تورکمانەکان پێکهاتەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقن و پشتگیری لە دابینکردنی هەموو مافەکانیان دەکەن.
Views:
24


