قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە
17/11/2026
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها جەخت لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو کرایەوە بە مەبەستی دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیریی زیاتری وڵات
Views:
94


