هێرشی درۆنی کرایە سەر سورداش
17/11/2026
لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، دوو هێرشی درۆنی و موشەکی کرایەسەر هەرێمی کوردستان
ئەمشەو کاتژمێر ۱۱:۴۰ خولەک، هێرشێکی درۆنی کرایەسەر ناوچەی سورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرشەکە ناوچەیەکی کردووەتە ئامانج کە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تیادا نیشتەجێن، و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی نەزانراون
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆش، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو موشەک هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری ئیدارەی سەربخۆی سۆران، کە خۆشبەختبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە
Views:
222


