ئێوارەی ئەمڕۆ کلاسیکۆی عیراق و ئێران لە شاشەی سۆرانەوە ببینن
17/11/2026
شێرەکانی ڕافیدەین بەرامبەر یوزپڵنگەکانی فارس
عێراق
ئێران
ئەمڕۆ کاتژمێر 7:15 لەسەر شاشەی کەناڵی سۆران و ماڵپەڕی سۆران تی ڤی بەدەنگی کۆمێنتاری بەتوانا (هەڵمەت گەڵاڵی) بینەری بن
ئەمڕۆ چاوی هەزاران هەواداری تۆپی پێ لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە دەبێت، کاتێک هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ڕکابەری مێژوویی خۆی، هەڵبژاردەی ئێران، دەوەستێتەوە.
شیرەکانی ڕافیدەین کە لە یاریی پێشوودا بەرامبەر لوبنان بە بێ گۆڵ یەکسان بوون، ئێستا بەدوای بردنەوەیەکی گرنگدان، لە بەرامبەر یوزپڵنگەکانی فارس کە بە دوو گۆڵ لە فەڵەستینی بردووەتەوە.
Views:
176


