مەسرور بارزانی: پارتی بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ یەکێتی
17/11/2026
مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی، بە میدیاکارانی ڕاگەیاند: لە دڵەوە دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت و پارتی بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەوەی کۆبونەوە بکرێت
وتیشی: پارتی بە ڕاشکاوی لە دڵەوە دەیەوێت کۆببینەوە و حکومەتێک بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێک بهێنین، لە هەمانکانتدا دەبێت هەموو شتێک بە پێی و قەبارەی خۆی و ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە پێوەرێت بۆ دروستکردنی حکومەتی داهاتوو
Views:
75


