بەغدا: لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی ڕەتکردنەوەی بریاری نرخی دۆلار دەدرێت
لە پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی نوێ لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێکردووە، بە مەبەستی رەتکردنەوەی بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار و داواکردن لە حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکە.
هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمان داوای دانیشتنێکی خێرایان کردووە بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی بڕیاری نرخی نوێی دۆلار لەسەر بازاڕ و ژیانی هاووڵاتیان، هەروەها داوا دەکەن حکومەت پاشگەز ببێتەوە لە بڕیارەکە.
لە هەمان کاتدا، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند کە ئەو پرۆژەیە بەبێ پەسەندکردنی پەرلەمان جێبەجێ ناکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە پەرلەمان رەت دەکرێتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا جەختی لەوە کردەوە کە بابەتی گۆڕینی نرخی دۆلار پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیان و دۆخی ئابووری و بازاڕەوە هەیە، بۆیە پێویستە پەرلەمان لە بڕیاردان و پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیەدا ڕۆڵی سەرەکی هەبێت
لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە نوێنەری فراکسیۆنە جیاوازەکان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بانگهێشتکردنی دانیشتنێکی خێرا و تاوتوێکردنی بڕیاری نرخی دۆلار
بەپێی هەواڵ و زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژمارەی کۆتایی واژۆکانی نوێنەران هێشتا بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام هەنگاوەکانی نوێنەرانی پەرلەمان بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکە بەردەوامە
لە سەرلەباینی ئەمڕۆوە بانکی ناوەندی عیراق بەم نرخانە مامەڵە بە دۆلارەوە دەکات
١٥٠٠ دینار بۆ کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی١٥١٠ دینار بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان١٥٢٠ دینار بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان


