لە ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٢٦ نرخی فەرمی دۆلار ٣٤ هەزار دینار بەرز بۆتەوە
07/10/2026
نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٦ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی بەراوورد بە ساڵانی ڕابردوو، بەوەی نرخی فەرمی ١٠٠ دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە کرایە ١٥٢ هەزار دینار
لە بازاڕی ناوخۆشدا، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاوتر بەرز بووە و ١٠٠ دۆلار تا ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێ کراوە
لە بەرامبەردا، ساڵی ٢٠٠٧ نزمترین ئاستی نرخی دۆلار تۆمار کردووە، کە نرخی ١٠٠ دۆلار تەنها ١١٨ هەزار دینار بووە
Views:
17


