ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی بۆ هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات

08/10/2026

میدیای (ئاکسیوس)ی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە کە پێنتاگۆن فەرمانی بە هێزە سەربازییەکان داوە بۆ ئەوەی ئامادەیی تەواو بۆ هێرشێکی ئەگەری لەسەر ئێران هەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیوس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێشتا لەسەر کاتی ئەنجامدانی هەر هەنگاوێکی سەربازیی کۆتا بڕیار نەداوە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) داوای لێکراوە ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ هەموو ئەگەرییەکان تەواو بکات

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕدا، ئامانجەکانی هێرشەکان ژێرخانی وزە، دامەزراوە سەربازییەکان و شوێنە پەیوەندیدار بە بەرنامەی ناوکیی ئێران دەبێت.

لە هەمان کاتدا، تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە کەمپ دەیڤید ئەنجام داوە و بارودۆخی ئێران و ئەگەری هەنگاوی سەربازیی داهاتوویان تاوتوێ کردووە

ئاکسیوس جەخت دەکاتەوە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنی هێرش نەدراوە و کاتی هەر هەنگاوێکی سەربازی لەلایەن ترەمپەوە دیاری دەکرێت.

Views: 11