ترەمپ: من شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی‌ ٢٠٢٦ـم

08/10/2026

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی تر دەڵێت شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، بەڵام گومانی هەیە کە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتەکەی پێ بدات.

ترەمپ وتوویەتی: ئیدی کاتی ئەوە هاتووە خەڵاتەکەم پێ بدرێت، بەڵام نازانێت لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ چ بڕیارێک دەدات.

ئەم قسەیەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هێشتا جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین کۆتایی پێ نەهاتووە، هەروەها پێکدادانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر بازاڕی وزە و نرخی سوتەمەنی داناوە.

لە ساڵی ٢٠٢٥یشدا، ترەمپ چەند جارێکی داوای خەڵاتی نۆبلی کرد بەڵام لینژەکە ڕەتی کردەوە خەڵاتەکە بە ترەمپ بدات، هاوکات ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی خۆی بە ترەمپ بەخشی

وا بریارە ڕۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ رابگەیێندرێت

Views: 14