عێراق رسووماتی گومرکی لەسەر گۆشت و مریشک و هێلکەی هاوردە دوا دەخات
08/10/2026
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە کە وەرگرتنی رسووماتی گومرکی و باج لەسەر هێلکە و مریشک و گۆشتی زیندووی هاوردەکراو دوا بخرێت
بەپێی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی میدیای سەرۆک وەزیران، ئەم بڕیارە بە مەبەستی سەقامگیریی بازاڕ و دابینکردنی بەردەوامی ئەو کەلوپەلە خۆراکییە بنەڕەتییانە و دابینکردنیان بە نرخی گونجاو دراوە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی بۆ چینە کەم داهاەکاتیش بەردەست بێت.
ئۆفیسی میدیای سەرۆک وەزیران هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر پرۆسەی هاوردەکردنە بۆ ئاسانکاری هێنانی کەلوپەلە خۆراکییەکان و پاراستنی هاوسەنگیی نرخەکان لە بازاڕ
Views:
18


