تەڤگەری ئازادی: هەموو هێزەکانمان لە ناو خاکی تورکیا کشاندووەتەوە

08/10/2026

بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە هەموو هێزە چەکدارەکانیان لە ناو خاکی تورکیا و ناوچە نزیکەکانی سنوورەکەی کشاندووەتەوە و چوار تونێلی و پێگەی سەربازی لە ناوچەی مەتینای زاپیش چۆڵ کراوە

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گواستنەوە بۆ خەباتی سیاسی و دیموکراتیک هەڵگیراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لە دوای ئەم هەنگاوانە، تورکیا چیتر ناتوانێت بوونی هەڕەشەی چەکداری بۆ سەر وڵاتەکەی وەک پاساوێک بۆ نەبردنە پێشەوەی پرۆسەی ئاشتی بەکاربهێنێت.

هەروەها داوای هەنگاوی خێرا بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەرکردنی یاساکانی ئازادی کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەو هەنگاوانەدا نەماوە

Views: 21