سەرتیپ جەوهەر: بەغدا و هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا شکستیان هێناوە
سەرتیپ جەوهەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە وتارێکی ڕەخنەییدا، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و حوکمڕانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەڵێت هەردوو حکومەت لە چارەسەرکردنی قەیرانە ئابووری و خزمەتگوزارییەکاندا پشت بە چارەسەری ستراتیژی نابەستن و زۆرجار بارەکە دەخەنە سەر شانی هاوڵاتیان
سەرتیپ جەوهەر ئاماژە بە گرانکردنی نرخی دۆلار لە عێراق و هەروەها زیادکردنی باج و ڕەسومات و نرخی کارەبا و ئاو و سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت ئەم سیاسەتانە فشارێکی زیاتر لەسەر ژیان و بژێوی هاوڵاتیان دروست دەکەن.
بەپێی بۆچوونی ئەو، گرانکردنی دۆلار چارەسەری بنەڕەتیی کێشە ئابوورییەکانی عێراق نییە، بەڵکو ڕێگەچارەیەکی کاتییە و بارگرانی لەسەر توانای کڕینی هاوڵاتیان و بەتایبەتی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
جەوهەر هەروەها رەخنە لە هەڵوێستی هێزە سیاسییە کوردییەکان دەگرێت و دەڵێت دەنگدانی وەزیرە کوردەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گرانکردنی نرخی دۆلار
لە کۆتاییدا، دەڵێت حوکمڕانی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا شکستی هێناوە و دەستەبژێری سیاسی زیاتر لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی حزبی و کەسییەوە مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکان دەکات، لە کاتێکدا پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی و پرۆژەی ئابووریی درێژخایەن هەیە.


