هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی داواکراوی لە هەولێر ڕاگەیاند

08/10/2026

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارێکی داواکراویان لە شاری هەولێر دەستگیر کرددووە کە لە چەندین کاری تیرۆریستی تێوەگلاوە

بەپێی ڕاگەیاندنی دەزگاکە، هێزەکانی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە هەولێر ئەنجام داوە و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان شوێنی تۆمەتبارەکەیان دەستنیشان کردووە.

دەزگاکە دەڵێت دەستگیرکراوەکە بە پێی ماددەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی تیرۆرستی لە ڕابردوودا

هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنەکەشدا، بڕێک پارەی دراوی بیانی، چەند پاسپۆرت و کارتێکی بانکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە

Views: 14