پارێزگاری کەرکوک دەگۆردرێت
08/10/2026
سەوسەن جەدوع، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمان ڕایگەیاند، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پۆستێکی وەزیری لە حکومەتی عێراقدا، وەک پشکی بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمعان لە بەغدادە و ئەو پۆستە وەزیرییە وەردەگرێت
بەپێی لێدوانەکەی جەدوع، دوای وەرگرتنی پۆستە وەزیرییەکە لەلایەن محەمەد سەمعان پارێزگاری ئێستای کەرکوکەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک هێشتا پشکی پێکهاتەی تورکمانە و ئەم پۆستە بۆ ئەوان دەمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ناوی جێگرەوەی محەمەد سەمعان ڕێککەوتنێکی کۆتایی نەکراوە.
Views:
25


