هەولێر: نوسەرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

10/10/2026

جەلیل کاکەوەیس، نووسەر و چیرۆکنووس و وەرگێڕی دیاری کورد، ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. بڕیارە تەرمەکەی بۆ شاری کەرکووک بگوازرێتەوە و لەوێ بەخاک بسپێردرێت

جەلیل کاکەوەیس ساڵی ١٩٤٨ لە کەرکووک لەدایک بووە و ساڵی ١٩٧٤ بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە

چەندین بەرهەمی ئەدەبیی هەیە، لەوانە کتێبی «ڕاوەسێبەر» کە ٦١ چیرۆکی لەخۆگرتووە. هەروەها چیرۆک و ڕۆمان و بابەتی ئەدەبی و فیکریی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاو کردووەتەوە و گرنگیی بە پاراستنی زمانی کوردی و ئەدەب و ژینگەپارێزی داوە

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥یشدا، بەهۆی خزمەتە ئەدەبییەکانی، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتی ڕێزلێنان و گوڵی وەفای پێشکەش کرا

Views: 27