دوایین هەواڵ

حەڤدە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند ئەردەڵان بەکر تێپەڕی

10/10/2026

ئەمڕۆ، ١٠ی ئۆکتۆبەر، ساڵرۆژی کۆچی دوایی ئەردەلان بەکری گۆرانیبێژی ناسراوی کوردە

ئەردەلان بەکر لە ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایک بووە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزی پێشمەرگەوە کردووە و دواتر دەستی بە کاری هونەری و گۆرانی وتن کردووە. لە ساڵانی سەرەتای نەوەدەکاندا کوردستانی بەجێهێشت و لە سوید نیشتەجێ بوو، بەڵام بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی گۆرانیی کوردی

لە ژیانی هونەریدا، پێنج ئەلبومی گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە

ئەگەرچی ژمارەی کۆی گۆرانییە تاکەکانی دیاری نەکراوە، بەڵام بەرهەمەکانی وەک «کچی گاور» و «وا دەڕۆی» هێشتا لە یادەوەریی هەوادارانی گۆرانیی کوردیدا زیندوون

ئەردەلان بەکر لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩ لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵمی سوید کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە هەولێر بە خاک سپێردرا

ئەمرۆش ١٧ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەدا تێدەپەڕێت؛ بەڵام دەنگ و گۆرانییەکانی وەک بەشێک لە میراتی هونەریی کوردی لە یاددا دەمێننەوە

Views: 30