میدیای ئیسرائیل: ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران، لاوازە

10/10/2026

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیاری بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل، بڵاویکردۆتەوە کە ئەگەری هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ئەگەرێکی لاوازە و هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەسەر ئەوە نەدراوە.

لە هەمان کاتدا، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ چەند ئەگەرێک، لەوانە هێرشێکی سەربەخۆ یان هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا و هەروەها وەڵامدانەوە بۆ هەر هێرشێکی ئەگەریی ئێران، ئامادە دەکات

هەواڵەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لەبارەی توانای مووشەکی و درۆنی ئێران و هەڵوێستی ئەمریکا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ئەمنی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا بڕیارێکی کۆتایی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ ڕانەگەیەندراوە

Views: 13