دیلان غەفور: تەنها مووچە لە بودجەی ٢٠٢٧ گرەنتی کراوە
10/10/2026
دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧
غەفور ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە، بەڵام تا ئێستا تەنها مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گرەنتی کراوە و چارەنووسی بەشە بودجەکانی تری هەرێم هێشتا لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستاندان
Views:
14


