کەرکوک: پانزە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

10/10/2026

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا، ١٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر نیو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ، ١٥٠٠ دەنکە حەبی لیریکا، سێ نارنجۆکی دەستی و دوو دەمانچەدا گرتووە

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنانە لێدانی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و پچڕاندنی هێڵەکانی دابەشکردنی ئەو ماددانە بووە

Views: 14