لە هێرشی فرۆکەخانەی شا خالید ١٢ کوژراو ٣٠٩ کەس بریندار بوون

11/10/2026

دەسەڵاتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنیی سعودیە ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی سەر فرۆکەی خانەی شا خالیدی سعودییەیان بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ئامارە، لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٩ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە

 کوژراوەکان چوار هاووڵاتی سعودی و دوو هاووڵاتی بەنگلادیشی و فەلەستینیەک و ئەمریکی و میسری و ئوردنی و سوری و سودانی بوون

بەپێی زانیاری ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، حوسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

لە کاتی هێرشەکەشەوە گەشتەکانی ئەو فرۆکەخانەیە وەستێندراون و هەڵوەشێندراونەتەوە

ئەم هێرشە بە خوێناویترین هێرش بۆ سەر وڵاتانی کەنداو هەژمار دەکرێت لەوەتەی جەنگی ئەمریکا – ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکردووە

Views: 16