لە سەردەشت هونەرمەندێک دەستگیرکرا

11/10/2026

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، شۆڕش ئەبوبەکری هونەرمەندی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت، ئەمرۆ دوای ئامادەبوونی لە دادگای گشتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هونەرمەندی کورد، شۆڕش ئەبوبەکری ناسراو بە (شۆڕەسوار) لە شاری سەردەشت، دوای ئامادەبوونی لە دادگا، بێ سەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، شۆڕش ئەبوبەکری هونەرمەندی کورد و خەڵکی سەردەشت، ئەمرۆ دوای ئامادەبوونی لە دادگای گشتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

وتیشی: بەوتەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ناوبراو پێشتر لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی سەردەشت بانگ کرابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیی و دەستگیریان کردووە، تائێستاش هۆکاری دەستگیرکردنی ئەمجارەی ئاشکرا نەکراوە.

Views: 17