سەرۆکی حکومەت و شیاع سودانی باسیان لە بودجە کرد

12/10/2026

ئەمڕۆ دووشەممە 10/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کردەوە، کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بێت کە ئەنجامی پەسەندکراوی دوا سەرژمێریی گشتییە کە لە ساڵی 2024 ئەنجام درا

Views: 13