پارتی: هەر دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە گرنگ دەزانین

12/10/2026

هوشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند کە پارتی هەر دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، کاراکردنەوەی پەرلەمان و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت، بە تایبەتی ئەگەر لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە بێت

سیوەیلی جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی نەپچڕاون و گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا کاتی هیچ کۆبوونەوەیەکی ڕەسمی دیاری نەکراوە هەروەها هیواخوازیی خۆی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و خێراترکردنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەربڕی

Views: 13