وێنەیەکی نێچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەنگدانەوەی لێکەوتەوە

14/10/2026

لە دووەم رۆژی دیداری میری ٢٠٢٦دا وێنەیەکی هەردوو سەرکردەی کورد نێچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە سۆشیال میدیادا زۆر بڵاوکرایەوە و قسەی لێوەکرا

ئەم وێنەیە کە قوباد تاڵەبانی ئاماژە بۆ وێنەگرەکە دەکات و نێچیروان بارزانیش سەیری دەکات، لای خەڵکی و ئەوانەی کۆمێنتیان بۆ وێنەکە نوسیوە، خۆشحاڵن بەو نزیکبونەوەیەی سەرکردە کوردەکان

لە دیداری میری ٢٠٢٦ کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەولێری پایتەخت بەرێوەچوو، بەشێک لە سەرکردە سیاسیەکانی باشور و باکور و رۆژئاوای کوردستان تێیدا بەشدار بوون

Views: 17