پارێزگاری کەرکوک سەردانی بافل تاڵەبانی کرد

14/10/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی پارێزگای کەرکوک، دۆخی ئەمنی، هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە

بافڵ تاڵەبانی وتی، کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری بپارێزین و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەین

Views: 18