لوقمان وەردی: تابلۆی سیاسی هەرێمی کوردستان شێواوە
لوقمان وەردی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند کە یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی جارێکیتر بانگەوازی ئاشتەواییان راگەیاندووە و دەستی ئاشتەواییان درێژ کردووە
لە کاتێکدا رۆژهەڵاتی ناوەراست بە دۆخێکی سەخت و قەیران و شەردا تێپەر دەبێت و تابلۆی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا شێواوە.دەبێت جارێکیتر بە ڕۆحیەتی مام جەلال و بە سیاستی مام جەلالانە نەخشەی تابلۆی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ڕەنگە جیاوازەکان بنەخشێنینەوە، بۆ ئەوەی هەموو هێزە سیاسیەکان و رەنگەکان خۆیان لە ناو ئەو تابلۆیەدا ببیننەوە
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی باسی لە پێکهێنانی حکومەت کرد و وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ریکۆردی شکاندووە لە پێکنەهێنانی حکومەت و ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و خواستی یەکێتی نیە
جیی ئاماژە پێکردنە لە لە دیداری مێری ٢٠٢٦ لە هەولێر هەریەک لە بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە ڕوون و ڕاشکاوی دید و تێڕوانینی یەکێتیان خستە ڕوو بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەش پێیدا تێپەردەبێت


