دادگا لاهور شێخ جەنگی بە زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی سزادا

15/10/2026

دادگای تاوانەکانی سلێمانی حوکمی کۆتایی دۆسیەی «لالەزار»ی دەرکرد

دادگای تاوانەکانی سلێمانی لە دۆسیەی «لالەزار»دا حوکمی کۆتایی خۆی دەرکرد و لاهور شێخ جەنگی بە ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردن سزادرا.

بەپێی حوکمەکانی دادگا، سزای تۆمەتبارانی دیکە بەم شێوەیەیە:

  • لاهور شێخ جەنگی: ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندان.
  • پۆڵاد شێخ جەنگی: ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان.
  • ڕێبوار حامی حاجی غالی: ٢ ساڵ زیندان.
  • پێشەوا، بۆتان، ڕێنوار و ڕێبوار: هەریەکەیان ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان.
  • سەربەست، ڕەمەزان و ئاراس: هەریەکەیان ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندان.

لە هەمان دۆسیەدا، دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەستبەجێی کەیوان و محەمەد شێخی دەرکرد و بێتاوانیی ئەوانی لەو کەیسەدا ڕاگەیاند.

چاوەڕوان دەکرێت پارێزەرانی تۆمەتباران لە ماوەی یاساییدا داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکان بکەن. هەروەها، دۆسیەیەکی دیکەی لاهور شێخ جەنگی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، بەپێی مادەی ٤٠٦، بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دیاری کراوە.

Views: 21