مانگانە ١٤ هەزار پرۆسەی شوشتنی گورچیلە لە هەرێم ئەنجام دەدرێن

17/10/2026

٢٠ سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکانیان بەخۆڕایی پێشکەش دەکەن

لە هەرێمی کوردستان، ٢٠ سەنتەری شوشتنی گورچیلە مانگانە ١٤ هەزار پرۆسەی شوشتنی گورچیلە بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، هەموو پشکنینە ڕۆژانە و مانگانەکان، لەگەڵ دەرمانە پێویستەکانیش، بەخۆڕایی بۆ نەخۆشانی گورچیلە دابین دەکرێن.

Views: 69