تەرمی دووەم منداڵی خێزانەکەی سلێمانی لە تورکیا دۆزرایەوە
17/10/2026
تەرمی مێلا هەرێم، یەکێک لە سێ منداڵەکەی خێزانێکی خەڵکی سلێمانی کە لە رووبارێکی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان خنکابوون، دۆزرایەوە
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی پۆلیسی تورکیا، هیچ ئاسەوارێکی شێواوی بە تەرمی مێلاوە نەبینراوە. پێشتر تەرمی هەریاد هەرێم، منداڵێکی تری ئەو خێزانەش دۆزرابووەوە و ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە گەورەکەی خێزانەکە بەردەوامە
ئەو خێزانە خەڵکی سلێمانین، بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو ئەوروپا، پێنجشەممەی ڕابردوو لە کاتی پەڕینەوە لە رووبارێکی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان، بەلەمەکەیان نوقم بوو و هەر سێ منداڵەکەیان گیانیان لەدەست دا
Views:
60


