زیلینسکی: ترەمپ فشار دەخاتە سەر ئۆکرانیا تا ملکەچی ڕوسیا بکات

18/10/2026

زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بلومبێرگ وتی واشنتن زنجیرەیەک هەنگاوی نادۆستانەی بەرامبەر ئۆکرانیا ناوە لەوانە بە ئەنقەست خاو کردنەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگای ستارلینک و دواخستنی گەیاندنی مووشەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت

سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، تۆمەتی خستە پال سەرۆککۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کە بە هەنگاوەکانی فشار لەسەر کییڤ دروست دەکات بۆ ئەوەی بەرامبەر ڕووسیا ملکەچ بێت

زێلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، وتی واشنتن خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ستارلینکی سنووردار کردووە و گەیاندنی مووشەکی بەرگریی «پاتریۆت»ی دواخستووە، ئەو مووشەکانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکە بالیستیکییەکانی ڕووسیا بەکاردێن.

هەروەها، زێلینسکی پێشنیاری کردووە ئۆکراین هێرشەکانی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ڕووسیا بوەستێنێت، بە مەرجێک واشنتن مووشەکی بەرگریی زیاتر دابین بکات بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی ئۆکراین

ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدان کە هەردوو وڵات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە و بەشێک لە ناوچەکانی ئۆکراین ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە بە تایبەت کە لە وەرزی زستان نزیک دەبنەوە

لەسەر ئەو دوا لێدوانەی سەرۆکی ئۆکراین، کۆشکی سپی هیچ وەڵامدانەوەی نەبووە

Views: 62