دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەری

20/10/2026

ئەمڕۆ، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، هەڵبژاردنێک کە ئەنجامەکانی هێشتا نەبوونەتە هۆی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم

لە هەڵبژاردنی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٣ کورسی و نەوەی نوێ ١٥ کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام نەبوونی زۆرینەی ڕەها و ناکۆکییە سیاسییەکان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی پۆستە باڵاکان، ڕێگرییان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردووە

هەرچەندە پەرلەمان لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ یەکەم دانیشتنی خۆی بەڕێوەبرد و ئەندامانی سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام لەو کاتەوە نەیتوانیوە بە شێوەی ئاسایی کاری یاسادانان و چاودێرییەکانی خۆی بەردەوام بکات. لە هەمان کاتدا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە کارەکانی بەردەوامە، لە کاتێکدا دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم هێشتا بە ئەنجامێکی کۆتایی نەگەیشتوون

دای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: کەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە سەر کارەکانی و کابینەی نوێی حکومەت پێک دەهێنرێت، بۆ
ئەوەی ئەنجامی دەنگی هاووڵاتیان ببێتە هەنگاوێکی کرداری بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم؟

Views: 72