نێردراوی تایبەتی ئەمریکا: دەستوەردانی زەمینی دژی حووسییەکان بێسوودە
تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و عێراق، لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی لە دەوحە وتی، کە دەستوەردانی سەربازیی زەمینیی ئەمریکا لە یەمەن دژی حووسییەکان بە بێسوود دەبینێت
باراک بە ئاماژەدان بە ئەزموونەکانی پێشووی دەستوەردانی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لە ئەزموونە ڕابردووەکان وانە وەربگیرێت و رێکەوتنە ناوچەییەکان باشتر جێگا دەگرن
ئەم وتانەی نێردەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە حوسییەکان لەگەل حکومەتی یەمەن و هێزەکانی سەر بە سعودییە لە شەڕێکی گەرمدایە و زیانێکی زۆری پێگەیاندوون، ئەگەرچی چەند جارێک سعودییە داوای کرد کە ئەمریکا دەستێوەردان بکات، بەڵام ئەم وتانەی نێردراوی ئەمریکا یەمەن و سعودییە بێ ئومێد دەکات لە دەستوەردان لە جەنگی حوسییەکان و یەمەن و سعودیە
جێی وەبیرهێنانەوەیە، کە سعودییە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لەکاتی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد شەرع بۆ سەر ڕۆژاڤا، ئەمریکای ڕازیکرد دەستوەردان نەکەن و ئەمەش زیانێکی گەورەی بە ئەزمونی رۆژئاڤای کوردستان گەیاند


