تاکە دوکانێک کە لە پاریس تاڵان نەکراوە
21/10/2026
دۆخی خۆپیشاندانەکانی پاریس کە لە نارەزایی گرانی دۆخی ژیانەوە گۆڕا بۆ تاڵانکردنی دوکانەکان، وێنەی کتێبخانەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوە.
خاوەنی کتێبخانەیەک لەبەردەم کتێبخانەکەیدا دانیشتووە و لە تابلۆیەکدا نوسیویەتی، بەخێر بێن کراوەیە، سەرنجی خەڵکی جیهانی ڕاکێشاوە کە تاکە دوکانە لەو بەشەی خۆپیشاندانی پاریس تاڵان نەکرابێت و کەس نەچۆتە ژوورەوە و رەفەکانی وەک خۆی ماون
ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خوێندەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت و هەندێک دەنوسن، ئەگەر تاڵانچییەکان خوێنەری کتێب بوان، دۆخی خۆپیشاندان لە ناڕەزایی گرانی ژیان و پێداویستیەوە نەدەگۆڕدرا بۆ تاڵانکردن و دزی لە دوکان و ماڵی خەڵکی

Views:
43


