چۆمان: سەرەی بەنزینی حکومی چەند کیلۆمەترێک درێژ بۆتەوە
بەنزینی نۆرماڵی حکومی یاخود 750 دیناری ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو شۆفێران سودی لێ دەبینن، دوای ئەوەی ئەزمەی بەنزین و گرانی نرخی بەنزین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە زیاتر قوڵتر نەبێتەوە حکومەتی هەرێم بەنزینی 750 دیناری بۆ شارو شارۆچکەکان دابین کرد، ئەمەی لە وێنەکەدا دەبینن سەرەی چەند کیلۆمەتری دانیشتوانی قەزای چۆمان و دەوروبەرییە کە تەنها یەک بەنزینخانەیان بۆ دابین کراوە و رۆژانە هاوڵاتیان چەندین کاتژمێر لە نۆرەی بەنزین دەوستن تاکو 40 لتر بەنزین بە 750 دینار بۆ هەر لیترێک وەربگرن
چەند شۆفێرێکی ئەو سنورە بە سۆران تیڤیان ڕاگەیاند کە هەموو سنوری چۆمان تەنها یەک بەنزینخانە دابینکراوە و ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی نۆرەی بەنزین چەند کیلۆمەترێک درێژ ببێتەوە و بە چەند کاتژمێرێک بەنزین بەرت بکەوێت، ئەو شۆفێرانە خوازیار بوون کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزینخانەی زیاتر لە وسنورەدا دابین بکات تاکو نۆرەی بەنزین کەمم ببێتەوە و هاوڵاتیان بتوانن زوتر بەنزینیان دەست بکەوێت و فریای کاروباری رۆژانەیان بکەون


