لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا کرا
21/10/2026
لیستی مووچەی تشرینی یەکەم و تەرازووی ئەیلوول رەوانەی بەغداد کرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب رەوانەی بەغداد کراوە و سبەی بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت
وەزارەت هەروەها ڕوونی کردەوە کە واژۆکردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، لە کاتێکدا ئاوات شێخ جەناب لە ٢٩ی ئەیلوولەوە واژۆی هیچ نووسراوێکی نەکردووە و بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکە، لەسەر هەڵوێستەکانی پێشووی خۆی سوورە
Views:
58


