وەزیری ڕۆشنبیری سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات

21/10/2026

لە میانەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەژدەهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێری پایتەخت، کە بە بەشداری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە نوسەر و ئەدیب و کەسایەتیەکانی کوردی و بیانی بەرێوەچوو، لە وتارەکەیدا وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم سوپاسی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و وتی:

دەستخۆشی و سوپاسی خۆم و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پێشکەش بە جەنابی کاک مەسعود بزانی دەکەم بۆچاودێری و بەشداری و پاڵپشتی سالانەی بۆ کردنەوەی ئەو پیشانگایە، وتیشی: دیارە ئەوە گرنگی و پەرۆشی خۆیەتی بۆ کتێب و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان، هەر بمێنیت بە سەلامەتی بۆ هەموومان

Views: 72