ئاکرێ: دوو برا لەلایەن ئامۆزاکانیانەوە کوژران
22/10/2026
ئەمشەو لە قەزای ئاکرێ بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو خێزان، لە ئەنجامی تەقەکردن لەیەکتر دوو کەس کوژران و یەکێکیش بریندارە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو خێزانە ئامۆزای یەکترن و دوو کوژراوەکەش بران بە ناوەکانی (جەمال حاجی و فەلاح حاجی) و برایەکی تریشیان بریندارە
سەرچاوەکان هۆکاری ئەو رووداوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان ئەو دوو خێزانە دەگەرێننەوە
Views:
49


