دادگایەکی ئەمریکا، کۆمپانیای مێتای بە ٢٥ ملیۆن دۆلار سزادا
دادگایەکی نیومێکسیکۆی ئەمریکا کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبوک و ئینستاگرامی بە بڕی ٢٥ ملیار دۆلار سزا دا
دادوەر فرانسیس ماتیو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، بڕیاری سەپاندنی ئەم سزایەی دەرکرد و ئەم سزایە دوای سەلماندنی ئەوە دێت کۆمپانیاکە لە رێگەی فەیسبووک و ئینستاگرامەوە بەکارهێنەرانی هەڵخەڵەتاندووە و زانیارییە کەسییەکانیانی خستووەتە مەترسییەوە
ادگا فەیسبووکی بە پێشێلکردنی یاسای پاراستنی بەکارهێنەرانی نیومێکسیکۆ لە نزیکەی ٤٤ ملیۆن حاڵەتدا بەرپرسیار زانی
سەرەتای دروستبوونی ئەم کێشەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ـی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کاتێک دەرکەوت زانیاریی زیاتر لە ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک بەبێ ئاگاداریی خۆیان کۆکراوەتەوە. ئەم زانیارییانە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تاقیکردنەوەی کەسایەتییەوە وەرگیراون و دواتر دراونەتە کۆمپانیای راوێژکاریی کامبریج ئەنالیتیکا بۆ ئەوەی بۆ بانگەشەی سیاسی بەکاریان بهێنێت


