سعودیە ژن و مێردێکی بەنگلادیشی سەردەبڕێت
ژن و مێردێکی بەنگلادیشی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە بۆ مەبەستی مانگی هەنگوینی و عومرە سەردانی وڵاتی سعودیە دەکەن، بە پێی هەواڵی ماڵپەری سوزجوی تورکی، لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە ئە ودوو هاوڵاتیە بە تۆمەتی کارە نا شەرعی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی مەککە، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و دواتر سەریان بڕدراوە و لاشەیان بە بێ سەر ڕەوانەی وڵاتەکەیان کردۆتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی پێدا کە دەستەڵاتدارانی شەرعی و یاسایی سعودییە هیچ بەڵگەیەک یاخود ئاماژەیەکیان بە کارەکە و مزگەوتەکە نەکردووە لە کام مزگەوت و کارە ناشیاوەکە چی بووە
حکومەتی بەنگلادیش ڕایگەیاند کە لە ڕووداوە ئاگادار نەکراونەتەوە و یاداشتنامەیەکی ئاراستەی سعودیە کردووە
بە پێی هەندێک لە زانیارییەکان کە لە ماڵپەر و سەرچاوەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبونەتەوە ئەو دوو هاوڵاتیە ناویان نەزرول ئیسلام و سیتی ئەختەرە و تازە هاوسەرگیریان کردووە و بۆ مەبەستی عەمرە و مانگی هەنگوینی هاتونەتە شاری مەککە.
حکومەتی بەنگلادیش لە رێگای کۆنسولگەری خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە هیچ دادگای کردن و بەڵگەیەک لەسەر تۆمەتەکەیان نیە و دەستبەجێ بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و دواتر تەرمەکانیان بە بێ سەر ڕەوانەی بەنگلادیش کردۆتەوە


