هەولێر: شۆفێرێک بەتۆمەتی کاری نەشیاو لەگەڵ قوتابیەک دەستگیرکرا
22/10/2026
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی قوتابیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری نەشیاو ڕاگەیاند
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی قوتابیان بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ قوتابیەکی کچدا دەکات و چەند جووڵەیەکی نەشیاو ئەنجام دەدات، هێزەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون کرد
بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار بەناوی (د. ل. ع.) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا
لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراودا بەردەوامە، و داوا لە هەر خێزان و خانەوادەیەک دەکەین کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦
Views:
43


