بافل تاڵەبانی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکەی ئۆردن دەکات
24/10/2026
بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا هاوسۆزی و سەرەخۆشی لە گەلی ئوردن دەکات بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستیەی کرایە سەرکەنیسەی مار جیۆرجیۆسی
دەقی پەیامەکە
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی
بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە
وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Views:
35


