سلێمانی: کارەبای ماڵی شاعیر لەتیف هەڵمەت دەبڕدرێت
24/10/2026
لەتیف هەڵمەت، شاعیری ناسراوی کورد، لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناڕەزایی خۆی لە بڕینی کارەبای ماڵەکەی دەربڕیوە و ڕەخنەی لە بەرپرسانی پەیوەندیدار گرتووە
هەڵمەت دەڵێت، سەرەڕای پابەندبوونی بە پارەدانی خزمەتگوزارییەکان، لەوانە پارەی دوو مانگی کارەبای پێشوو، پڕۆژەی ڕووناکی و ئاو، کارەبای ماڵەکەی لە بەیانییەوە بڕاوە
ئەم شاعیرە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پارەی ٢٥ مانگ و سێ چارەکی مووچەی لای حکومەت ماوەتەوە. هەروەها باسی دۆخی تەندروستیی خۆی دەکات و دەڵێت، دوای ئەوەی تازە نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە، نەبوونی کارەبا کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دادەنێت
لەتیف هەڵمەت بە پەیامەکەی پرسیار لە بەرپرسان دەکات: چۆن لەگەڵ ئەم دۆخەی تەندروستی و نەبوونی کارەبا، بتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی بەڕێوەببات؟
Views:
38


