سبەی دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر حکومەتی هەرێم دەدات
24/10/2026
بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە 25/10/2026 دادگای فیدراڵی عیراق، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر تۆمار کراوە، دابنیشێت
جێی ئاماژەپێدانە دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پیکنەهێنانی کابینەی تازە، چەند لایەنێکی سیاسی سکالایان لە دادگای فیدراڵی عیراق تۆمارکردووە، دوای ئەوەی دوو جار دانیشتن لەسەر ئەو سکاڵایانە دواخرا، بڕیار وایە سبەی بۆ ئەو سکاڵایانە دانیشتن ئەنجام بدرێت و بڕیار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات
Views:
52


