دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە بازگەیەکی سلێمانی دەستگیرکران

26/10/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، لە ٢٠٢٦/١٠/٢٣ دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لەیەکێک لەبازگەکانی سنووری سلێمانی توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەربڕی (٨٧) لیتر ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کر.ی.س.تا.ڵ) کەبەشێوەی شل کرابووە (٤)دەبەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.

تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی

Views: 47