وەزیری ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی مەلیکە دەستی بەسەردا دەگیرێت

27/10/2026

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ بە بیانووی هەژاری لۆژیکی نییە و ئۆتۆمبێل تەنیا هۆکارێکە بۆ گواستنەوە بە سەلامەتی، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە (کە بە مەلیک و شاهینە) ناسراون شیاوی هاتنە سەر شەقام نین و جەختی کردەوە هیچ شتێک لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ قبوڵ ناکرێت، هەر ئۆتۆمبێلێک یان کۆگایەکیش بە پێچەوانەی یاسا بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

وتیشی وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکردبوو، بەڵام بابەتەکە لە سنورێکی تر کاری پێنەکراو بە سیاسی کرا، وتیشی زانیومانە کە کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت، ئەمەش لە دەرەوەی رێنمایی وەزارەت و هاتوچۆیە و نایاساییە و هەر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا بگیرێت، شۆفێرەکەش رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە

Views: 58