چین پەخشی یارییەکانی لالیگا ڕادەگرێت
قەیرانی کیلیان ئێمباپێ لە چین، لە سنووری یاریزانەکەدا نەماوەتەوە و کاریگەرییەکانی گەیشتووەتە ڕیاڵ مەدرید
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیسپانی «مارکا»، دوای ئەو لێدوانانەی ئێمباپێ سەبارەت بە ماو تسی تۆنگ، سەرکردەی پێشووی چین، کە وتی دیکتاتۆرە، کۆمپانیای چینی «دۆنگ بینگ» کۆتایی بە گرێبەستی سپۆنسەریی خۆی لەگەڵ ئەستێرە فەڕەنسییەکە هێناوە
ئەم کێشەیە بە کۆتایی هێنانی گرێبەستی بازرگانی ئێمباپێ تەواو نەبووە، بەڵکو بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە هەمان کاتدا، تەلەفزیۆنی حکومیی چین (سی سی تیڤی) پەخشی یارییەکانی لا لیگای ئیسپانی و ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە ئێمباپێی ڕاگرتووە، بەمەش زیانێکی گەورە بە پەیوەندییە بازرگانی و میدیاییەکانی ڕیاڵ مەدرید لە بازاڕی چین دەگەیێنێت
ئەگەرچی هەریەک لە ئیمباپێ و سەرۆکی لالیگا داوای لێبوردنیان لە حکومەت و گەلی چین کرد، بەڵام کێشەکە تا ئێستا بەردەوامە و یانەی ڕیال مەدریدیش تا ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەوە نیە


