بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل دوا دەکەوێت

28/10/2026

ئەنجامە بەراییەکان وا دەردەخەن کە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا ئەستەم دەبێت

بە پێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی لە میدیاکانی ئیسرائیل ڕاگەیێندراون، هیچ کام لە لایەنەکان نەیانتوانیوە 61 کورسی پەرلەمانی بە دەست بهێنن، هەریەک لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن 52 کورسی و بەرەی نەتەنیاهۆ 50 کورسی و بەرەی عەرەب و لایەنەکانی تر 18 کورسیان بەدەست هێناوە
بە پێی ئەو ئەنجامە هیچ کام لە نەتەنیاهۆ و بەرەی ئۆپۆزیسیون ناتوانن تاک لایەنە حکومەت پێکبهێنن، هەردوو ڕکابەر پێویستیان بە دەنگی لایەنە عەرەبەکان و لایەنەکانی تر هەیە کە کورسیان بە دەست هێناوە، بەپێی ئەو ناکۆکیانەی کە نەتەنیاهۆ لەگەڵ لایەنە عەرەبەکانی بەشدار لە هەڵبژارندا هەیەتی، گومان دەکرێت بتوانێت پشتیوانی ئەوان بە دەست بهێنێت، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە بە پێی ئەو ئەنجامە بەراییانە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل کاتی زیاتری پێدەچێت و نەتەنیاهۆ ئەگەری شکستی زیاترە لە سەرکەوتن و پێکهێنانی حکومەتی تازە.

SORAN TV – هەواڵ

Views: 81